وردەکاری نووسەر

لەتیف هەڵمەت

لەتیف ھەڵمەت ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەردا لە شاری کفری لە دایک بووە. باوکی شاعیر بووە و لەتیف ھەڵمەت یەکەمین کتێبی دەرەوەی قوتابخانەی لە کتێبخانەکەی ماڵی باوکیدا خوێندۆتەوە. لە ھەشت نۆ ساڵییەوە دەخوێنێتەوە و ساڵی ١٩٦٣ یەکەمین شێعری خۆی نووسیوە و ساڵی ١٩٧٠ یەکەمین کۆمەڵە ھۆنراوەی خۆی بە ناونیشانی «خوا و شارە بچکۆلەکەمان» چاپ کردوه‌.
تاکو ئێستا زیاتر لە شەست کتێب و نامیلکەی له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا بە چاپ گەیاندوە و ئێستاش لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و جگە لە بەرھەمە چاپکراوه‌کان، کۆمەڵێ بەرھەمی جۆربەجۆری دیکەی ھەیە و خەریکی ئامادەکردنیانه‌ بۆ چاپ.
لەتیف ھەڵمەت چه‌ندین خەڵاتی ئه‌ده‌بی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتوه‌ و سەدان شێعریشی کراون بە عەرەبی و فارسی و فەرەنسی و سوێدی و ئینگلیزی و ھۆڵەندی و… ھتد.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە