وردەکاری نووسەر

فەرهاد شاکەلی

فەرهاد شاکەلی شاعیر و زمانناس ساڵی ١٩٥١ لە دێی شاکەل، ناوچەی گەرمیان، لە باشووری کوردستان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاکەل و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری کفری تەواو کردووە. دواتر لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی بەغدا خوێندوویەتی. بەهاری ١٩٧٤ تا بەهاری ١٩٧٥ پێشمەرگە بوو. هاوینی ١٩٧٥ وڵاتی بەجێ هێشتووه‌ و دوو ساڵ لە شام و بەیرووت ژیاوه‌. نزیکەی ساڵێکیش لە ئاڵمانیا بووه‌، پاییزی ١٩٧٨ لە سوێد گیرساوەته‌وە.
تا ئێستا ٨ دیوانی شێعر، کۆمەڵە چیرۆکێک و چەند کتێبی لێکۆڵینەوەی زانستی بە کوردی و ئینگلیزی بڵاو کردۆتەوە. شێعرەکانی بۆ دوازده‌ زمان وه‌رگێڕدراون. نزیکەی ٢٧ ساڵە مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردییە لە زانکۆی ئۆپسالا لە سوێد. حەز دەکات و هیوادارە ٩٤ ساڵ بژیێت.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە