نالی
نالی؛ ناوی خدر و كوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گی مكایه‌لییه. ساڵی 1800 له گوندی «خاك و خۆڵ» له ده‌شتی شاره‌زوور هاتۆ‌ته دنیاوه. بۆ خوێندن زۆربه‌ی شاره‌کانی وه‌ک سنه و سابڵاخ و زه‌ردیاوای قه‌ره‌داغ و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی گه‌ڕاوه و دواپله‌ی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بڕیوه و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه. زۆرتری ده‌وره‌ی خوێندنی له خانه‌قای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی له سلێمانی تێپه‌ڕ کردووه. سه‌رچاوه‌ی شێعر‌وتن و ئیلهاماتی، “حه‌بیبه” ناوێک بووه که دواتر بووه‌ته هاوسه‌ری ژیانی.
له ساڵی 1830 ده‌چێ بۆ حه‌ج و دواتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شام. دوای ئه‌وه‌ی له 1834دا شێعره به‌ناوبانگه‌که‌ی “شاره‌زوور” بۆ “سالم” ده‌نووسێ و وه‌ڵامی “سالم” ده‌بیستێ، ڕوو ده‌کاته ئه‌سته‌مبووڵ. به ژیانی خه‌رقه‌پۆشییه‌وه ڕای‌ئه‌بوێرێ تا له ساڵی 1856 هه‌ر له‌وێ کۆچی دوایی ده‌کات و له گۆڕستانی “ئه‌با ئه‌یووب ئه‌نساری”دا ده‌نێژرێ.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له شێعری نالی‌دا به‌ر چاو ده‌که‌ون، ئه‌مانه‌ن: دڵداری، وه‌سف، نزا و پاڕانه‌وه له خودا، بیری وڵات و… تاد.
نالی له بواری شێعری دڵداریدا زه‌وقێکی بێ هاوتای هه‌یه و به ترۆپکی ئه‌و چه‌شنه شێعره له ناو ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی‌دا دێته ئه‌ژمار.