وردەکاری نووسەر

بێخود

بێخود (مەلا مەحموودی موفتی) لە ساڵی 1878 هاتووەتە دنیاوە و لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 1900دا کراوە بە حاکمی هەڵەبجە و لەگەڵ مامۆستایان «ڕەفیق حلیمی» و «زێوەر»دا مامۆستایەتی کردووە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی و تا مردنی لە مفتی سلێمانی بووە. ڕۆژی 25/8/1955 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
«بێخود» بێجگە لە شێعری کوردی، شێعری زۆریشی بە زمانی فارسی هەیە.
شێعرەکانی بێخود له‌م بوارانه‌دان:
ـ باسی ئایینی و پێداهەڵگوتنی پێغەمبەر.
ـ غەزەل و سۆز و ڕازی ئەویندارانە.
ـ مادە تاریخ (ڕێکەوت)ی کۆچی دوایی یان لەدایک‌بوونی ناودارانی سەردەمی شاعیر.
ـ شێعری نیشتمانی.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە