وردەکاری نووسەر

ئەییووب کەریمی

ئەییووب کەریمی (لەدایک‌بووی ساڵی ١٩٧٢ لە مەهاباد)، دکتۆرای فەلسەفەی سیاسی لە زانکۆی بەهەشتیی تاران وەرگرتووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ هەتا ٢٠١٦ لە زانکۆکانی ئێران وانەی گوتووەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٦ هەتا ئێستا مامۆستای بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی سۆرانە. کتێبی «ئازادی و دەسەڵات» (٢٠١٥) و سێ وتاری «پێکهاتەی ئیدیۆلۆژیی کوردایەتی» (٢٠١٧)، «کورد وەک قوربانیی سێ ئیدیۆلۆژی» (٢٠١٨) و «فەلسەفەی سیاسیی ناسنامە» (٢٠١٨) لە نووسینەکانی ئەون. هەروەها سەرنووسەری Journal of Middle Eastern Research و ئەندامی لێژنەی زانستیی ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگەی کوردی (IISKS) لە گۆتینگێنی ئاڵمانە.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە