وردەکاری نووسەر

ڕەووف بێگەرد

ڕەووف بێگەرد، چیرۆکنووس و وەرگێڕ، ساڵی ١٩٤٢ لە کەرکووک لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٠ خولی پەروەردەیی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووە بە مامۆستای سەرەتایی. ساڵی ١٩٧٠ بۆ یەکەمین جار دەستی بە چیرۆک نووسین کردووە. ساڵی ١٩٩١ بووە بە سەرۆکی نووسەرانی کوردی، لقی سلێمانی. ساڵی ١٩٩٧ سەرۆکی بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیریی گەلاوێژ بووە. ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندووە و بووە بە سەرنووسەری گۆڤاری “سەردەم” کە تایبەت بووە بە وەرگێڕان. بەرهەمی زۆری نووسین و وەرگێڕانی هەیە.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە