بیری ژیانەوە ئاوێتەی ژیانم ببوو، دەتکوت شتێکی بەنرخم دۆزیوەتەوە، بە هیچ چەشنێک لە خۆم دوور نەدەخستەوە. لەگەڵ ئەوەش چەند پرسیاری بێ وەڵام، کە لە کاتی منداڵییەوە لەگەڵم بوون، ئازاریان دەدام: ئاخۆ بەڕاستی من کچی دایە شەم و خوالێخۆشبوو کاک پیرۆت بووم، ئاخۆ ئەوان منیان لە بەردەرکی مزگەوتێک هەڵگرتبۆوە؟ ڕازی شەوانی هەینی چ بوو که له شاری "ک"، دایە شەم لە باوکمی دەپرسی شەوانی هەینی چۆن دەبێ ...؟
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)