وردەکاری نووسەر

عەلی حەسەنیانی

عەلی حەسەنیانی ساڵی ١٣١٨ (١٩٣٩) لە بنەماڵەیەکی مەھابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی ھەمەدان، مەھاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی «یاسا و زانستە سیاسییەکان» درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە ھۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر ھاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەھاباد. ساڵی ١٣٦٨ ڕێگای ھەندەران دەگرێتە بەر و دەچێتە وڵاتی فەنلاند و پاشان لە دانمارک دەگیرسێتەوە. سەرەنجام لە بەھاری ساڵی ١٣٧١ی ھەتاوی ھەر لەوێ بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لە ژیان دەکات و لە شاری کۆپێنھاگ بە خاک دەسپێردرێت.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە