شەوێکی بێدەنگ، هەوارێکی خۆش
داری سەر چاکی ڕازداری خامۆش
گەڵایەک وەری بە سروەی شەماڵ
سێبەر جووڵاوە بە نەرمی خەیاڵ
گەڵا سرتەی کرد: هەستن، درەنگە
تا کەڵەبابی بەیان بێدەنگە
پەری بۆ سرتە لێک کۆ بوونەوە
سێبەر بوو بە دوو، لێک جۆ بوونەوە
جارجار بە ئاوڕێک یەکتریان دەدی
گوناه! بە خێر چی تا جارێکی دی.
ئه‌م کتێبه CDیه‌کیشی له‌گه‌ڵدایه که هه‌ندێک له شێعره‌کان به ده‌نگی شاعیر له سه‌ری تۆمار کراوه.