ئەم نووسینە هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی چەمکی جیهانی ڕۆمان و تایبەتمەندییەکانی ئەم جیهانە و پێوەندییەکانی بە جیهانی واقیعەوە. خوێندنەوەی هەر ڕۆمانێک خوێنەرەوە دەباتە ناو داڵانەکانی جیهانێکی زەینی و خەیاڵییەوە. پرسیار ئەوەیە کە ئەم جیهانە زەینی و خەیاڵییە چ پێوەندییەکی لەگەڵ جیهانی واقیعیی دەوروبەری ئێمە هەیە؟ تەنیا بە ئاگایی لە چلۆنایەتیی سازبوون و بیچمگرتنی جیهانی ڕۆمان، دەتوانین، وێڕای وەرگرتنی چێژی ئەدەبی، بنەماکانی تێگەیشتنی خۆمان لە ڕەمز و ڕازی هەر دوو جیهانی خەیاڵی و واقیعی زیاتر و پتەوتر بکەین.
(بەشێک لە دەقی کتێبەکە)