وردەکاری نووسەر

هاشم ئەحمەدزادە

دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە ساڵی 1961 لە شاری مەهاباد چاوی بە ژیان هەڵهێناوه.
ساڵی ١٩٨٦ لە ئێران بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە.
ساڵی ١٩٩٥ لە زانکۆی ئۆپسالا بەکالۆرێسێکی تری لە ڕۆژهەڵاتناسیدا وەرگرتووە.
ساڵی ١٩٩٦ لە هەمان زانکۆ و هەمان بواردا پلەی ماستەری وەرگرتووە.
لە ساڵی ١٩٩٩ لە زانکۆی ئۆپسالا لە بوارەکانی مێژوو و سیاسەت لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و زمان و ئەدەبیاتی فارسی و زمانە ئێرانییەکان دەستی بە وانەگوتنەوە کردووە و تا ساڵی ٢٠٠٥ لەم کارەدا بەردەوام بووە. هاوتەریب لەگەڵ وانەگوتنەوە خەریکی لێکۆڵینەوە و نووسینی تێزی دکتۆراکەشی بووە .تێزی دوکتۆراکەی کتێبی "ڕۆمان و نەتەوە"یه که لە ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن زانکۆی ئۆپسالاوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە دواتر بۆ زمانەکانی تورکی و فارسی وەرگێڕدراوە.
لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٢، سەرەتا وەک مامۆستا و دواتر وەک پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە زانکۆی ئێگزێتری بریتانیا کاری کردووە. لە ٢٠١٢ تا ٢٠١٥ وەک لێکۆلەرەوە لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان ـ کوردستان کە ناوەندەکەی لە هەولێرە، دەستی بە کار کردووە. لەم ساڵانەدا لە زانکۆی فەڕەنسی لوبنانیدا مامۆستای زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بووە.
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا کتێب و وتارگەلێکی زۆری بە زمانەکانی فارسی، کوردی، سویدی و ئینگلیزی بڵاو کردووەتەوە. لە دەیان کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەشدار بووە و لە زۆر بەرنامەی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنیدا بەشداری کردووە و لەسەر زۆر بواری ئەدەبی، فەرهەنگی و زانستی سیاسی و پرسگەلی جیاواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باس و قسەی کردووە.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە