گێڕانەوەناسی بوارێکی گرنگی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە پەرەسەندندا بووە. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم تیشک بخەمە سەر لایەنە جیاوازەکانی ئەم چەمکە و سەرەکیترین تیۆرییەکانی پەیوەندیدار بەو چەمکەوە باس بکەم. تێگەیشتن لە وردەکارییەکانی چەمکی گێڕانەوەناسی دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گرنگیی لێکۆڵەرەوانی بواری ئەدەبی کوردی بێت کە دەقە ئەدەبییە کوردییەکان بە شێوەیەکی زانستییانە هەڵسەنگێنێت و کارکردە پێکهاتەییەکانیان دەستنیشان بکات. هەروەها لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم نوێترین پێناسە و چلۆنایەتیی دەکارهێنانی چەمکی گێڕانەوەناسی شی بکەمەوە و ئاماژە بە هێندێک لەو بیرمەندانە بکەم کە بیرۆکەکانیان بوونەتە هەوێنی بیچمگرتنی چەمکی گێڕانەوەناسی و کارکردە بەربڵاوەکانی لە بەستێنی تیۆریی ئەدەبی و شیکاریی دەقە گێڕانەوەییەکاندا.
(بەشێک لە دەقی کتێبەکە)