دەفتەری گەورە
وەرگێڕ
سەلاحەدین بایەزیدی
رۆمانی "دەفتەری گەورە" بەرگی یەکەمی بەسەرهاتی دوانەیەکە کە بە رۆمانی "بەڵگە" (بەرگی دووهەم) و "سێهەم درۆ" (بەرگی سێهەم) بەردەوام دەبێ و هەر بۆیەش ناوی "تریلۆژی دوانەکان"ی لێ نراوە.
شهڕ، دوانەیەک لە شارێکی گەورە دادەبڕێ و رەوانەی ماڵی نەنکیان دەکا لە شارێکی تەریک و دوورەدەستی سەر سنوور، لەوێ وەبەر ژیانێکی سەخت و دژوار دەنرێن و ناچار دەبن لە تەمەنێکی کەمدا زۆر شت تاقی بکەنەوە. زۆربەی رووداوەکانی "دەفتەری گەورە"، له چەند هەنگاو ئەولاتری سنووری نێوان دوو وڵاتدا روو دەدەن.