وردەکاری نووسەر

ئاگۆتا کریستۆف

ئاگۆتا کریستۆف ساڵی 1935 لە هەنگاریا (مه‌جارستان) لە دایک بووە. ساڵی 1956 ئەو وڵاتەی بە جێ هێشتووە و لە شاری "نۆشاتێل"ی سویس گیرساوەتەوە. بەر لەوەی بە زمانی فەڕانسی، زمانی ئاوارەیی و غوربەت، سێ‌کوچکەی ڕۆمانەکانی بنووسێ، شانۆنامەی نووسیوە. "دەفتەری گەورە" یەکەم ڕۆمانیه‌تی، پاشان ڕۆمانەکانی "بەڵگە" و "سێهەم درۆ"ی نووسیوە. کریستۆف، لە ساڵی 1992دا خەڵاتی کتێبی نێونەتەوەیی پێ به‌خشراوه‌. ئاگۆتا کریستۆف ساڵی 2011 کۆچی دوایی کردوە.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە