زمان، ئەدەب و ناسنامە
نووسەر
هاشم ئەحمەدزادە
ISBN
۹۷۸-۶۲۲-۶۸۳۲-۱۰-۶
ژمارەی لاپەڕە
۴۲۲
چاپ
یەکەم
بابەت
ڕەخنە
ساڵی چاپ
۱۳۹۸ (۲۰۲۰)
نرخ بە تمەن
۵۵,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۸,۵۰۰ دینار
ئەوەی کە ئێمە کێین، چ وەک تاک و چ وەک نەتەوە، ڕەنگە گرنگترین پرسێک بووبێت کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە، لەو کاتەوە کە بە شوێن پرۆسەی مۆدێڕنیزاسیۆندا دەوڵەت-نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزران، مرۆڤی کورد لە خۆی کردبێت. بە واتایەکی تر، ڕەنگە مێژووی خەباتی جۆراوجۆر و نەپساوەی کوردان لەم ماوە دوورودرێژەدا شتێک نەبووبێت جگە لە دۆزینەوە و دەستەبەرکردنی ئەو پرسیارە.
...لە گوتاری کوردی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵیک وشەی جیاواز بۆ گوزارەکردن لە چەمکی «Identity» دەکار هاتوون. بە باوەڕی من هێشتا وشەیەک کە بتوانێت هەڵگری مانای چەمکییانەی Identity بێت لە زمانی کوردیدا جێگر نەبووە و ئاوڕێکی خێرا لە گوتاری پارچەپارچەکراوی کوردی نیشان دەدات کە ئەم وشانەی خوارەوە لە لایەن کەسانی جیاوازەوە لە بری چەمکی ئاماژەپێکراوی ئینگلیسیدا دەکار هاتوون: پێناسە، هۆوییەت، هەوێتی، شوناس، شناس، ناسنامە، ناسە، پێناس، هەویەت. گەڕان بە دوای مانای ئەم وشانە لە فەرهەنگە کوردییەکاندا دەریدەخات کە هیچ کام لە فەرهەنگەکان ئەو وشانەی سەرەوە بەو جۆرەی کە بۆ نموونە وشەی Identity لە قامووسێکی ئینگلیسیدا مانا دەکرێتەوە، مانا ناکەنەوە.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!