دیوانی شێعر - گۆران
بابەت
شێعری کلاسیکی کوردی
نرخ بە دینار
۱۱,۰۰۰ دینار
گۆران، نازناوی عەبدوڵڵا بەگ کوڕی سڵێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. ساڵی 1904 یا لە 1905دا لە هەڵەبجە لە دایک بووە.
لە ژیانیدا ئەم بەرپرسایەتییانەی لە ئەستۆ بووە:
ـ کردنەوەی بەشی کوردستان لە ئێسگەی ڕادیۆی ڕۆژهەڵاتی نزیک
ـ بەرپرسایەتیی ڕۆژنامەی ژین (1952 – 1954)
ـ بەرپرسایەتیی ڕۆژنامەی شەفەق (کە خۆی بە ناوی «بەیان» دەریکرد)
ـ موحازەرەدەر لە بەشی کوردیی زانکۆی ئادابی زانستگای بەغدا
ـ ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی
گۆران لە بەر کوردایەتی و ئازادیخوازی، دوو جار دەکەوێتە بەندیخانە.
لە سەرەتای 1962دا ژانەسک زۆری بۆ ئەهێنێ. دەرئەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە. لە سەعات نۆ و نیوی سبەینێی 18/11/1962دا کۆچی دوایی دەکات.