وردەکاری نووسەر

گۆران

گۆران...گۆران، نازناوی عەبدوڵڵا بەگ کوڕی سڵێمان بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگە. ساڵی 1904 یا لە 1905دا لە هەڵەبجە لە دایک بووە.
لە ژیانیدا ئەم بەرپرسایەتییانەی لە ئەستۆ بووە:
ـ کردنەوەی بەشی کوردستان لە ئێسگەی ڕادیۆی ڕۆژهەڵاتی نزیک
ـ بەرپرسایەتیی ڕۆژنامەی ژین (1952 – 1954)
ـ بەرپرسایەتیی ڕۆژنامەی شەفەق (کە خۆی بە ناوی «بەیان» دەریکرد)
ـ موحازەرەدەر لە بەشی کوردیی زانکۆی ئادابی زانستگای بەغدا
ـ ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی
گۆران لە بەر کوردایەتی و ئازادی‌خوازی، دوو جار دەکەوێتە بەندیخانە.
لە سەرەتای 1962دا ژانەسک زۆری بۆ ئەهێنێ. دەرئەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە. لە سەعات نۆ و نیوی سبەینێی 18/11/1962دا کۆچی دوایی دەکات.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە