دیوانی شێعر - سالم
بابەت
شێعری کلاسیکی کوردی
نرخ بە دینار
۱۱,۰۰۰ دینار
عەبدوڕڕەحمان بەگ کوڕی محەمەدبەگی قەرەجەهەننەم کوڕی ئەحمەد بەگە. لە بنەماڵەی ساحێبقڕانە. ساڵی 1805 لە سلێمانی لە دایک بووە. سالم بە لەش، لەڕ و لاواز بووە و بە درێژایی ژیانی نەخۆش بووە؛ هەربۆیە سەرەتا نازناوی «بیمار» هەڵدەبژێرێ. شێعریشی بە نازناوی «ڕەنجوور»یشەوە هەیە.
بارودۆخی نالەباری سەردەم نەیهێشتووە سالم لە شوێنێک ئارام بگرێ و هاتوچۆی شارەکانی وڵاتانی ئێران و عوسمانی کردووە.
لەگەڵ نالی و کوردی، نامەگۆڕینەوەیان بووە و شێعریان بۆ یەکتری ناردووە.
لە ساڵی 1869 لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکا و لە گردی سەیوان دەنێژرێ.
ناوەرۆکی شێعرەکانی بریتین لە:
ـ دڵداری
ـ کۆمەڵایەتی و نیشتمانی
ـ هەجو
ـ شینگێڕی