وردەکاری نووسەر

سالم

عەبدوڕڕەحمان بەگ کوڕی محەمەدبەگی قەرەجەهەننەم کوڕی ئەحمەد بەگە. لە بنەماڵەی ساحێبقڕانە. ساڵی 1805 لە سلێمانی لە دایک بووە. سالم بە لەش، لەڕ و لاواز بووە و بە درێژایی ژیانی نەخۆش بووە؛ هەربۆیە سەرەتا نازناوی «بیمار» هەڵدەبژێرێ. شێعریشی بە نازناوی «ڕەنجوور»یشەوە هەیە.
بارودۆخی نالەباری سەردەم نەیهێشتووە سالم لە شوێنێک ئارام بگرێ و هات‌وچۆی شارەکانی وڵاتانی ئێران و عوسمانی کردووە.
لەگەڵ نالی و کوردی، نامەگۆڕینەوەیان بووە و شێعریان بۆ یەکتری ناردووە.
لە ساڵی 1869 لە سلێمانی کۆچی دوایی دەکا و لە گردی سەیوان دەنێژرێ.
ناوەرۆکی شێعرەکانی بریتین لە:
ـ دڵداری
ـ کۆمەڵایەتی و نیشتمانی
ـ هەجو
ـ شینگێڕی

کتێبەکانی ئەم نووسەرە