کەرکووک: نەفرەتی نەوت و ستەمی دیمۆگرافیا
نرخ بە دینار
۱۳,۰۰۰ دینار
بۆ ئەم چاپە نوێیە بە کتێبەکەدا چووینەتەوە و گەلێ هەڵەی چاپ و دەربڕینمان چاک کردووەتەوە. دەبوایە لێکدانەوەی زیاتریش بکەین بۆ زۆر لەو زانیاری و ئامار و داتایانە کە لە کتێبەکەدا بڵاو کراونەتەوە.
بۆ ئەوەی خوێنەران باشتر لە پرسەکان بگەن، چەند پاشکۆیەکمان لە کۆتایی کتێبەکەدا داناوە کە بریتین لە نەخشەی جوگرافی و بڕیاری کارگێڕی و سیاسی. نەخشەکان پێگەی جوگرافی و پانتایی کەرکووک لە سەردەمە مێژووییە جیاوازەکاندا دەخەنە ڕوو؛ بڕیارە کارگێڕی و سیاسییەکانیش ئەو دەستکارییانە دەردەخەن کە دەسەڵتدارانی عێراق لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا خەریکی جێبەجێکردنی بوون لەم پارێزگا کوردستانییەدا.