مولازم تەحسین گوتی:
- نەوەڵا، عەینەن خۆت!
ئەختەر پێکەنی:
- چۆن؟
مولازم تەحسین گوتی:
- من عارەبم. بەعسیم، زابت ئەمنێکم. وەک خۆتان پێم دەڵێن «پیسترین زابت ئەمنی ئەم شارەم». تۆی پەپوولە، لە ناو ئەم هەموو گەنجە کوردە قۆزانەی شارەکەی خۆت، هاتیت لە سەر دڵی منی "جەللاد"دا هەڵنیشتیت.
ئەختەر، بازووی، تا ژێر باڵی ڕووت، لە ملی مولازم تەحسین ئاڵاند، بە مەکرێکەوە تەماشای چاوی مولازم تەحسینی کرد:
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)