ئەوەی پێشبینیم نەدەکرد هەرگیز ڕووبدات، ڕووی دا!
دەستم لە پشتەوەڕا کەلەپچە، پێم زنجیر، چاوەکانیشم بە پەڕۆیەکی ڕەش توند بەسترابوونەوە. دەڕۆیشتم بەدوای دەنگی پێی سێ پۆستاڵڕەش (یەکەمیان پاژنەسوور، دووەمیان پاژنەسەوز، سێیەم: شین). تەق تەق تەق، لە پێشم، لەسەر کاشییەکی سپیسپیسپی (کە لە کەلێنی پەڕۆ ڕەشەکەی سەر چاومەوە دەمدیت) هەنگاویان دەنا، منیش بەدوایاندا دەڕۆیشتم:
«ئای بابۆ گیان!»
«گەڕان بەدوای تۆ، بەکوێی گەیاندم!»
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)