دڵم بە تەپەتەپ کەوتبوو. لەو کاتەدا یەکسەر مەوجوود و ئەسعەدم بیر هاتەوە، کە وەختی خۆی، لە نامەیەکیاندا بۆیان نووسیبووم، گوایە کاتێ ویستوویانە لە ئەڵمانیاوە خۆیان بگەیەننە هۆڵندە، هیچ پەساپۆرتێک، هیچ ڕەگەزنامە و هیچ ناسنامەیەکیان پێ نەبوو کە نیشان بدا سەر بە وڵاتێک یان دەوڵەتێکی ئەم زەمینەن، ئیتر لە ناو شەمەندەفەراندا، لە ناو پاپۆڕاندا، هەمیشە خۆیان "لە ناو ئاودەسخاناندا" شاردۆتەوە، تا گەیشتوونەتە ئەمستردام و لەوێ داوای مافی پەناهەندەییان کردووە.
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)