پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین
کاتێ مامۆستا فەرەیدوونم بەجێ هێشت و بەتەواوەتی لێی دوور کەوتمەوە؛ لە ناو شەمەندەفەرەکەمدا، سەرلەنوێ، دیمەنی مامۆستا فەرەیدوون دەهاتەوە پێش چاوم: شەپقەیەکی ڕەش و پاڵتۆیەکی ڕەش و پێڵاوێکی شینی پۆشیبوو؛ غەریب غەریب، خواحافیزیی له ڕۆژانی ڕابردووی خۆی دەکرد.. پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین، بەسەر ئەم شەقامه ئاوارەیەی ئەورووپاوە، دەمدیت: هەنگاوەکانی، ئاوڕیان له ڕابردوو دەدایەوە و هۆن هۆن دەگریان…
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)