زۆڵەکەی ئیستانبووڵ
وەرگێڕ
سەڵاح حەسەن پاڵەوان
هەر شتێک لە ئاسمانەوە دێتە خوارێ، نابێ تووک و نزای لێ بکرێ. هەر چەند باران بەخوڕ بێ، هەور ئاسمانی داگرتبێ، زەوی شەختە گرتبێتی، نابێ هیچ وشەیەکی ناشرینت لە دەم بێتە دەر، هیچ وشەیەک بە هەر شێوەیەک کە قەدەر بۆی دیاری کردبێتین. هەمووان ئەوەیان دەزانی، زولەیخاش دەیزانێ.
ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی هەینی مانگی تەمووزە، ئەوەتا زولەیخا بە سەر شۆستەکەدا هەنگاو دەنێت، ئاپۆرەی پیادە و قەرەباڵغیی، شەقامەکەیان پەک خستووە. بە پەلە دەڕۆیشت تا بگاتە ئەو پەیمانەی لێی دوا کەوتبوو، بۆیە دەستی کرد بە جوێن دان و بە کار هێنانی وشەی ناشیرین.
(بەشێک لە دەقی ڕۆمانەکە)