ئەلیف شەفەق
ئەلیف شەفەق نووسەری ناوداری تورک، ساڵی ١٩٧١ لە دایک بووە. خوێندنی زانستی سیاسی تا قۆناغی دکتۆرا تەواو کردوە و دواتر لە زانکۆکانی ئەمریکا خەریکی وانە گوتنەوە بووە. سەرەڕای نووسینی ئەدەبی خەریکی کاری ڕۆژنامەگەریشە. تا ئێستا پازدە کتێبی بە زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی نووسیوە کە دە دانەیان ڕۆمانن و ناوبانگێکی باشی لە جیھانی ئەدەبدا بۆ خۆی دەستەبەر کردوە. بەرھەمەکانی تا ئێستا بە ٤٨ زمانی دنیا وەرگێڕدراون و خوینەرانێکی زۆر لە جیھانی ئەدەبدا ھۆگری کارەکانی ئەون.
شەفەق بە ھۆی بارودۆخی بنەماڵەییەوە تا ئێستا لە زۆر شار و وڵاتی دنیادا ژیاوە و لەگەڵ فەرھەنگ و کەلتووری ئەو وڵات و شارانە ئاشنا بووە و ھەر ئەم فرەکەلتوورییە ڕەنگدانەوەی ھەبووە لە نووسراوەکانیدا. ئەو ئێستا لە شاری لەندەن دەژی.