جۆن و جۆ
وەرگێڕ
سەلاحەدین بایەزیدی
ئاگۆتا کریستۆف، ژنە نووسەرێکی سویسیی بە ڕەچەڵەک هەنگارییە. ساڵی ١٩٥٦، ناچار بووە وڵاتەکەی جێ بهێڵی و لە سویس بژی. بە شیعر و شانۆنامە دەستی بە نووسین کردووە و پاشان ڕۆمانی نووسیوە. نووسەری سێ ڕۆمانی بەناوبانگە بە ناوەکانی «دەفتەری گەورە»، «بەڵگە» و «سێهەم درۆ». ئاگۆتا کریستۆف ساڵی ٢٠١١ کۆچی دوایی کردووە.
شانۆنامەی جۆن و جۆ، یەکێکە لە بەناوبانگترین شانۆنامەکانی ئاگۆتا کریستۆف و ساڵی ١٩٧٥ بۆ یەکەمجار لە شاری «نۆشاتێل»ی سویس چۆتە سەر شانۆ. پاش ئەوەی ساڵی ١٩٩٣ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئاڵمانی، بە بەردەوامی لە ئاڵمانیا، ئوتریش و سویس لەسەر شانۆ بووە. ئەم شانۆنامەیە لە ساڵی ١٩٩٥ بە دواوە، لە ژاپۆنیش سەرکەوتنی گەورەی بە دەست هێناوە.