تەمی سەر خەرەند
نووسەر
شێرزاد حەسەن
ISBN
۹۷۸-۶۰۰-۷۷۴۸-۱۷-۶
ژمارەی لاپەڕە
۱۲۰
چاپ
دووهەم
بابەت
ڕۆمان
ساڵی چاپ
۱۴۰۰ (۲۰۲۱)
نرخ بە تمەن
۷۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۰۰۰ دینار
ئەو هەموو شارانەی پڕن له دز و چەتە و پیاوکوژ و جوامێر، ئەو هەموو عاشقانەی دەمرن و ناگەن بە وەسڵی یار.. ئەو ئەژدیهایانەی بەری ڕووباریان دەگرت و.. ئەو هەموو سیمرخەی بەسەر شاراندا دەیانگەڕاندم.. ئەو هەموو ساڵ و ڕۆژ و مانگانه.. ئەو هەموو کەلاوە و کۆشکانه.. من دەمزانی سینەی نەنکم گەلێک لەوە تەنگتره جێگەی ئەو هەموو مەملەکەتانەی تیا ببێتەوە.. هەر بۆیه ئەوەنده گران بەسەر سەرمەوەیه.. وەها گەمارۆی باڵا ساوا و کوڵەکەمی دا که ئیدی تەواو.. من هیچم نەدەدی.. هیچم نەدەبیست.. هاژەهاژی چەمەکەی ناو خەرەندیش له هەردوو گوێمدا دەخنکا و.. دەمرد.. خۆیشم بەده‌م قوڵپی هەنسکەوە هەناسه بە هەناسه دەخنکام و.. گەرد بە گەرد دەتوامەوە و .. لە ناو تەمتوومانەکەدا بزر دەبووم!
(به‌شێک له‌ ده‌قی ڕۆمانه‌که‌)
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
  کاروان   ۱۳۹۸/۰۴/۲۲ ۱۲:۰۶:۰۷
کتێبێکی باشه‌
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!