شێرزاد حەسەن
شێرزاد حەسەن ساڵی ١٩٥١ لە شاری ھەولێر لە دایک بووە. تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە ھەولێر تەواو کردووە. ساڵی ١٩٧٥ بەکالۆریسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی بەغدا بە دەست ھێناوە. ساڵانێکی زۆر وهک مامۆستای زمانی ئینگلیزی له خوێندنگهکانی ههرێمی کوردستان خهریکی مامۆستایی بووه.
شێرزاد حەسەن وەک ڕۆماننووسێکی ناوداری کورد دهناسرێت. تا ئێستا چەندین ڕۆمان و کۆمەڵە چیرۆکی بڵاو کردۆتەوە. هەروەها لە شێعرنووسینیشدا دەستی هەیە.
شێرزاد گرینگایەتییەکی زۆر دەدات بە بواری پەروەردە و کێشەکانی ژنان و تا ئێستا بە دەیان بابەتی فیکری و ڕەخنەیی لەو بوارانەدا بە چاپ گەیاندوە و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەشی هەر لەسەر ئەو بابەتانە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەڕێوە بردوە.
ئەو ئێستا نیشتەجێی شاری سلێمانییە و بەردەوامه له نووسین و بۆ بەشداری لە کۆنفرانس و کۆبوونەوە زانستی و فیکرییەکان بهردهوام سەردانی وڵاتانی دەرەوە دەکات.