دیوانی شێعر - حەریق
نووسەر
حەریق
ISBN
۹۷۸-۶۰۰-۸۹۱۲-۰۵-۷
ژمارەی لاپەڕە
۲۲۴
چاپ
یەکەم
بابەت
شێعری کلاسیکی کوردی
ساڵی چاپ
۱۳۹۶ (۲۰۱۸)
نرخ بە تمەن
۳۹,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۰۰۰ دینار
حەریق یان حەریقی؛ مەلا ساڵحی کوڕی مەلا نەسروڵڵایە، لە ساڵی ١٨٥١ لە گوندی زێویەی شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە. سەرەتا لای باوکی دەرسی خوێندووە. پاشان بەرەو قەرەداغ کەوتۆتە ڕێ و ماوەیەک لەوێ خوێندوویەتی. ئه‌وسا دەچێتە بیارە و پاش ماوه‌یه‌ک خوێندن دێتەوە سلێمانی. بەر لە ساڵی ١٨٧٩ ڕێی دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و لە ئاوایی ساحێب سه‌ر به‌ شاری سه‌قز نیشتەجێ دەبێت و هەر لەوێ ژن دەهێنێت. دواتر ڕێی بۆ خانەقای بورهان دەکرێتەوە و لەسەر دەستی شێخ یۆسف، تەریقەت وەردەگرێت. لە ساڵی 1906 دێتە مەهاباد و دەبێتە مەلای مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و محەمەدحسێن خانی موکری مانگێ سێ تمەنی مووچه‌ بۆ دەبڕێتەوە و لە ساڵی ١٩٠٩دا هەر لەو شارە کۆچی دوایی دەکا و لە گۆڕستانی مەلا جامی دەنێژرێت. جودا لە زمانەکانی فارسی و کوردی و عەڕەبی، دوو زاراوەی سۆرانی و هەورامی زانیوە و غەزەلەکانی، پڕن لە ناوەرۆکی عیرفانی و فەلسەفی و لە هەمووشیاندا بە نیشانەی خۆشەویستی پیری مرادی خۆی، شوێنەوارێک بەجێ دێڵێت.
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!