بە ئارامی سەرم هەڵێنا و چاوم لە دەروێش وەفا کرد. بە کڵۆڵیم هاتە بەرچاو. شەمێک بوو کە بەبێ هاوارکردن دەسووتا و دەتوایەوە ... گیانی ببوو بە ئەسرین و لە دەریای قووڵ و بێبنی چاوە شینەکانییەوە تکتک بە دەم برژانگەوە دەڕژانە خوار... فرمێسکەکان هەڵدەوەرین و نەدەمان، ون دەبوون... گیانی دەروێش وەفا ئەوینداری ڕاستەقینە، دەبوو بە فرمێسک و پێشکێشی خودای ئەوین دەکرا.
(بهشێک له دهقی ڕۆمانهکه)