ئەلبێر کامۆ
ئەلبێر کامۆ ساڵی ١٩١٣ لە وڵاتی جەزائیر لە دایک بووە. باوک و دایکی فەڕەنسی بوون و له‌وێ ده‌ژیان. هه‌ر به منداڵی باوکی ده‌مرێت و هه‌ر به منداڵی ئه‌زموونێکی ناخۆش به‌رۆکی ده‌گرێت. لە ساڵانی ١٩١٨-١٩٣٠ خوێندنی سەرەتایی و ناوه‌ندی تەواو ده‌کات و پاشان بڕوانامەی بەکالۆریۆس (لیسانس) لە بەشی فەلسەفەی کۆلیژی ئادابی زانکۆی جەزائیر وەرده‌گرێت. ساڵی ١٩٣٠ تووشی نەخۆشی سیل ده‌بێ کە بەو ھۆیەوە گەلێک ئازار و ئەشکەنجەی بینیوە.
لە نێوان ساڵەکانی 1948 ھەتا ١٩٥٧ گەلێک شاکاری جوان و کتێبی بەپێزی لە بواری شانۆ و ئەدەب و فه‌لسه‌فه‌دا بڵاو کردۆته‌وە. ساڵی ١٩٥٧ خەڵاتی نۆبڵی پێ ده‌به‌خشرێت.
ئەلبێر کامۆ لەسالی ١٩٦٠ بەڕووداوی ماشێن ماڵاوایی له جیهان ده‌کات.