موحسین ئەحمەد عومەر
دکتۆر موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر ساڵى 1962 له هه‌ولێر له دایك بووه و ھەر لەوێش خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یى ته‌واو كردووه. ساڵى 1986 به‌شى كوردیى كۆلێژى په‌روه‌رده له زانكۆى به‌غدا ته‌واو دەکا و دواتر له كۆتایى هەمان ساڵ له كوردستان (عێراق) ده‌رچووه و ساڵى 1989 ده‌گاته فەڕانسه. ھەر ئەو ساڵه بورسى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى فەڕانسه وه‌رده‌گرێ و لە ساڵانی دواتردا پلەکانی خوێندن تا ئاستی دکتۆرا له ئه‌ده‌بى گشتى و به‌راوردكارى له زانكۆى سۆربۆن دەبڕێت. تێزى دكتۆراكه‌ى به ناونیشانى (گه‌ڕیده فەڕانسییه‌كان له كوردستان له سه‌ده‌ى حه‌ڤده و هه‌ژده و نۆزده)یه. له 1996 تا 2000 وه‌ك وانه‌بێژ و سیمیناریست له فەڕانسه، له شارى پاریس كارى كردووه. ساڵى 2000 ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و تا هەنووکه له به‌شەکانى زمانی كوردى و فەڕەنسی زانكۆى سه‌لاحه‌دین مامۆستا و وانەبێژە.
شارەزایی تەواوی بەسەر زمانەکانی فەڕەنسی، ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی‌دا هەیە و تا ئێستا دەیان وتار و کتێبی وەک نووسین و وەرگێڕان بە چاپ گەیاندوه.