هیوا شەمسی بورهان
هیوا شەمسی بورهان لەدایکبووی ساڵی 1359ی هه‌تاوی، نووسەر، وه‌رگێڕ و مامۆستای زانکۆیە. لە شاری تاران لەدایک بووه و هه‌ر له‌وێ قۆناغه‌کانی خوێندنی تا به‌کالۆریۆس (لیسانس)ی ئەندازیاری مکانیک بڕیوه. دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن چووه‌ته وڵاتی فەڕانسه و ساڵی ٢٠٠٩ دوکتۆرای له ئەندازیاریی مکانیک وەرگرتووه. تا ئێستا چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌ک نووسین و وه‌رگێڕان به چاپ گه‌یاندووه.
هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کانی:
١- ئەو فەیلەسووفانەی بۆ ژیان یاریدەمان دەدەن، شارل پێپەن، چاپی ٢٠١٢، ڕێکخراوەی کۆنسێپت، سلێمانی.
٢- یەک هەفتە لەگەڵ فەلسەفە، شارل پێپەن، ٢٠١٧، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی.
٣- گاشەبەردی تانیۆس، ئەمین مەعلووف، ٢٠١٨، چاپەمەنیی مانگ.
٤- پەیژەکانی ڕۆژهەڵات، ئەمین مەعلووف، ٢٠١٩، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی.
٥- بەسەرهاتی ژیانێک، گی دۆمۆپەسان، ٢٠٢٢، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، سلێمانی.
٦- ژیانی مارگریت، ٢٠٢٢، چاپەمەنیی ٤٩ کتێب، سوئێد.
٧- پێنج بەرگ لە زنجیرە کتێبەکانی نیکۆلا چکۆل، ٢٠٢٣، چاپەمەنیی مانگ.