گاشەبەردی تانیۆس
نووسەر
ئەمین مەعلووف
وەرگێڕ
هیوا شەمسی بورهان
ISBN
۹۷۸-۶۰۰-۸۹۱۲-۰۱-۹
ژمارەی لاپەڕە
۳۰۰
چاپ
یەکەم
بابەت
ڕۆمان
ساڵی چاپ
۱۳۹۶ (۲۰۱۸)
نرخ بە تمەن
۵۰,۰۰۰ تمەن
نرخ بە دینار
۴,۰۰۰ دینار
لەو گوندەی من لێی لە دایک بووم، گاشەبەردەکان ناویان هەیە. «گەمی»، «کەللەی ورچ»، «کەمین» و «دیوار» هەن؛ هەروەها «برا دوانەکان» کە ناوێکی تریان «مەمکەکانی ژنە غوول»ن، ئەوانیش هەن. بەتایبەتی «بەردی سەربازان» هەیە، ئەو شوێنەی کە جاران خەڵک لەوێ کەمینیان لەو سەربازانە دەگرت کە بەدوای یاغییەکانەوە بوون؛ هیچ شوێنێک لەوێندەرێ بەرزتر و پڕ چیرۆکتر نەبوو. کەچی من کاتێک بیر لە تارماییەکانی منداڵیم دەکەمەوە، گاشە بەردێکی تر دێتەوە زەینم. شکڵی وەک کورسییەکی پڕ شکۆ دەچێ کە دێیە خوارێ هێندێک دەچێتە ژوورێ و دوایە دەردەپەڕێ. دەڵێی بۆ پاشی مرۆڤ داتاشراوە و جێ پشتەکەشی ڕاست و بڵیندە و کە لە دوو بەرەوە لێی دێیە خوار، زۆر وەک جێ ئانیشک دەچن. وا بزانم ئەوە تەنیا گاشەبەردێکە کە ناوی مرۆڤێکی لەسەرە، گاشەبەردی تانیۆس.
(به‌شێک له‌ ده‌قی ڕۆمانه‌که‌)
بۆچوونەکان (۰ بۆچوون) :
ئێوەش بۆچوونی خۆتان بنووسن!