وردەکاری نووسەر

موفتی پێنجوێنی

موفتی پێنجوێنی نازناوی «مه‌لا عه‌بدوڵڵای‌ تووتنچی»یه‌ که‌ ‌له ‌ساڵی‌ ١٨٨١ له پێنجوێن لە‌ دایك بووه‌. بە هۆی شێعرە نیشتمانی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە زیاتر ناسراوە. یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌یه‌ که‌‌ خه‌ڵكی بۆ ناردنی‌ منداڵەکانیان به ‌تایبه‌تی‌ كچان، بۆ فێرگه هان‌ داوه‌. فێرگە، مافی ژن، بژیو په‌یدا کردن بە ڕەنجی شان، گرینگی زانست و پیشه‌سازی، دەمامک داماڵین لە ڕوخساری ڕیاکاران، پەردە هەڵدانەوە لەسەر ئاکاری دزێوی شێخ و مەلا و حاجییەکانی ئەو سه‌رده‌م، بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گەلێک چەمک و باوەڕی خورافی ئایینی و هەروەها پەرەپێدانی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی و خەڵك و خوداویستی ڕاسته‌قینه‌، سەرناوی ئەو بابەتانەن کە موفتی لەسەریان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. بۆ ورووژاندنی ئەم بابه‌تانەش زیاتر لە سێ قاڵبی غەزەل و مەسنەوی و چوارینه‌ کەڵکی وەرگرتووە. زمانی شێعرەکانی سادە و خۆش و خۆماڵین بە چەشنێک کە خەڵکی ئاسایی بە ئاسانی لێی تێدەگەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ڕێباز و هەڵوێستی ڕووناکبیرانەی موفتی لەمەڕ کۆمەڵگاوە.
ئەم مامۆستا گەورە و پایەبەرزەی ڕێگای مرۆڤدۆستی و ڕۆشنگەری لە ١٥ حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٢ لە پێنجوێن کۆچی دوایی دەکات و هەر لەو شارە لە گۆڕستانی حاجی شێخ بە خاک دەسپێردرێت.

کتێبەکانی ئەم نووسەرە